zagros news agency

کەمبوونەوەی هەناردەی نەوت زیانێکی زۆر بە یەدەگی دراوی عێراق دەگەیەنێت

 

بەپێی داتا داراییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق، یەدەگی دراوی بیانی وڵاتەکە لە ماوەی دوو هەفتەدا زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار دابەزیوە. ئاستی ئەم یەدەگە لە ٢٣ی نیساندا ١٢٥.٦١٤ ترلیۆن دینار بووە، بەڵام لە کۆتایی هەمان مانگدا بۆ ١٢٣.٢٦٩ ترلیۆن دینار (نزیکەی ٩٣.٣ ملیار دۆلار) کەمبووەتەوە، کە ئەمەش دابەزینێکی بەرچاوە و تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا گەیشتووەتە دوو ترلیۆن و ٣٤٥ ملیار دینار.

​نەبیل ئەلمەرسومی، شارەزای ئابووری، دووپاتی کردووەتەوە کە هۆکاری سەرەکیی بەردەوامیی دابەزینی ئەم یەدەگە دەرەکییە بۆ کەمبوونی داهاتی نەوتی عێراق دەگەڕێتەوە. ئەم پاشەکشەیەش هاوکاتە لەگەڵ هۆشدارییەکانی وەزارەتی نەوت سەبارەت بە ناسەقامگیریی بارودۆخی دارایی و ئابووری وڵاتەکە.

​لەلایەکی دیکەوە، باسم محەمەد خودەیر، وەزیری نەوتی عێراق، هۆشداری داوە کە نائارامییەکانی ناوچەکە مەترسییان لەسەر ڕەوتی هەناردەکردنی وزە لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە دروستکردووە.

ناوبراو ڕوونیکردووەتەوە کە عێراق پێش کێشەکان مانگانە بە تێکڕا ٩٣ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد، بەڵام بەهۆی گرژییەکانەوە، لە ماوەی مانگی نیساندا هەناردەکردنەکە بۆ تەنها ١٠ ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

سەڵاح

ستارمر: بەریتانیا رادەستی فشار نابێت و ناچێتە نێو جەنگەوە

سەڵاح

کۆمیسیۆن رۆژێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشنیار دەکات

یاسین