zagros news agency

سێ گوندی کوردستان کاندیدن بۆ باشترینەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان

 

 

دەستەی گەشتوگوزاری عێراق ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی دەستپێشخەریی ڕێکخراوی گەشتوگوزاری جیهانیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەڵبژاردنی ١٠٠ باشترین گوندی گەشتیاری لە جیهاندا، حەوت گوندی عێراقی کاندید کراون. لەو ژمارەیەش، سێ گوندیان دەکەونە هەرێمی کوردستانەوە کە بریتین لە: بیارە لە هەڵەبجە، هرۆر لە دهۆک، و ڕواندز لە هەولێر.

​عەلی یاسین، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار ئاماژەی بەوە کرد کە دۆسیەیەکی گشتگیر و تۆکمە بۆ ئەم پێشبڕکێیە ئامادە کراوە بە ئامانجی هاندانی گەشتوگوزاری گوندنشینی و ژینگەیی، و ناساندنی کولتوور و سروشتی ناوچەکە بە جیهان. چوار گوندەکەی دیکەی کاندیدکراو دەکەونە پارێزگاکانی مووسڵ، کەربەلا، زیقار و واسیت.

​گوتەبێژەکە جەختیشی کردەوە کە هەر گوندێک لەم پێشبڕکێیەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، دەبێتە جێی سەرنجی ڕێکخراوی گەشتوگوزاری جیهانی و لە ماڵپەڕە فەرمییەکانیاندا ڕیکلامی گەشتیاریی بۆ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆتایی هاتنی هەشتەمین کۆنگرەی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

دڵشاد

مووچەی چەند مانگێکی بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

یاسین

فەرمانبەران و مووچەخۆران و جووتیاران ئاگادار دەکرێنەوە

سەڵاح