zagros news agency

نرخی زێڕ دابەزی

 

نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەڵام دوای کەمبوونەوەی مەترسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا نرخی زێر پێنج بۆ نۆ هەزار دیناری دیکە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بە گوێرەی پێنوێنی جیهانی ئاڵتوون وبازاڕی ئاسیا نرخی گرامێک لە زێر بە ٧٣ دۆلار و ٤٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی کیلۆگرامێکیش بە ٧٣ هەزار و ٤٣٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات لە بازاڕەکانی هەرێمدا، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخی زێڕ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و هەر مسقاڵێک شەش بۆ ١٠ هەزار دینار دابەزیوە و بە تێکڕاش لەماوە سێ رۆژی ئەم هەفتەیەدا نرخی زێر ٢٢ هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مه‌ریكا چوار کەشتی ڕەوانەی دەریای ناوەڕاست كرد

سەڵاح

حوسیی یەمەنی هێرشیان کردە سەر کەشتییەکی نەوت‌هەڵگری چینی

یاسین

پێنتاگۆن: ئەگەری هەیە جەنگی ئێران زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ بخایەنێت

یاسین