zagros news agency

وەزارەتی نەوتی عێراق: هیچ ڕێگرییەک لەبەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمدا نییە

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە هیچ ئاستەنگ و ڕێگرییەک لەبەردەم پرۆسەی بەرهەرمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستاندا نەماوە.

سەلیم ڕۆکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان تەنها چاوەڕوانی ئەوە دەکەن کۆمپانیا نەوتییەکان بگەڕێنەوە سەر کێڵگەکان و جارێکی دیکە دەست بە چالاکییەکانی خۆیان بکەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ دەستیان بە پرۆسەی بەرهەمهێنان کردووەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە خشتەیەکی کاتی بۆ گەڕانەوەی تەواوەتی هەموو کۆمپانیاکان بۆ سەر کارەکانیان داڕێژراوە.

گەڕانەوەی کۆمپانیاکان دوای ئەوە دێت کە کارەکانی نۆژەنکردنەوەی ئەو کێڵگە نەوتییانە کۆتاییان هاتووە، کە پێشتر بەهۆی هێرشە جۆراوجۆرەکانەوە زیانیان بەرکەوتبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی نووسەر تەها ئەحمەد ڕەسووڵ دەکات

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق و ئوردن و لوبنان دەکات

سەڵاح