zagros news agency

توێژینەوەیەک: 6 تەواوکەری خۆراکی تەمەنی پیری خاو دەکەنەوە

 

گۆڤاری “Health”ی تەندروستی بڵاوی کردووەتەوە، بەکارهێنانی هەندێک تەواوکەری خۆراکی (بەپێی بەڵگە زانستییەکان) یارمەتی پاراستنی تەندروستیی دڵ، مێشک، ئێسک و ماسوولکەکان دەدات و ڕێگری لە هەوکردن دەکات لە تەمەنی بەساڵاچووندا، بەمەرجێک بە ڕێنمایی پزیشک بەکاربهێنرێن.
گرنگترین ئەو تەواوکەرە خۆراکییانەی شارەزایانی پزیشکی ئاماژەیان پێ داوە برێتین لە:
• ئۆمیگا 3: توانای بیرەوەری باشتر دەکات و لەگەڵ ڤیتامین D و وەرزشدا، پرۆسەی پیربوونی بایۆلۆجی خاو دەکاتەوە و مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.
• ڤیتامینەکانی B بەتایبەت B12 : جۆری جیاواز دەگرێتەوە کە یارمەتی میتابۆلیزم، بڕی وزە و سیستەمی بەرگری دەدەن. کەمبوونیان لە تەمەنی پیریدا مەترسیی جەڵتە و نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.
• مەگنیزیۆم: بەسوودە بۆ بەهێزکردنی جەستەی پێگەیشتووان و تێکچوونی ئاستەکەی لە ڕێگەی پشکنینی خوێنەوە دیاری دەکرێت.
• کۆئەنزیمی: دژەئۆکسیدانێکە لە جەستەدا هەیە و لەگەڵ تەمەندا کەمی دەکات؛ یارمەتی بەرهەمهێنانی وزە لە مێشک، دڵ و ماسوولکەکاندا دەدات.
• کریاتین: یارمەتی پاراستنی بارستەی ماسوولکەکان دەدات لە تەمەنی پیریدا و ڕێگری لە لاوازبوونی جومگەکان و تێکچوونی بیرەوەری دەکات.
• کورکومین (ماددەی چالاکی زەردەچەوە): هەوکردنەکانی جەستە کەم دەکاتەوە، ئازاری جومگەکان و ئەژنۆ کەمدەکاتەوە و پارێزگاری لە ژیریی مێشک دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ لە پایزدا

lana

سوودەکانی خواردنەوەی شەربەتی سێو بە گەدەی بەتاڵ

lana

چی بەسەر پەستانی خوێن دێت كاتێك چای سەوز دەخۆیتەوە؟

lana