zagros news agency

ئەو نهێنییانەی لە کلینیکی ددانپزیشکیدا ئاشکرا دەبن ڕاستگۆیی ددانان دەسەلمێنن

 

دەم و ددان دەروازەیەکی گرنگن و بۆ تێگەیشتن لە شێوازی ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ و زانیاریی ورد دەربارەی خووە جۆراوجۆرەکان ئاشکرا دەکەن.

زۆربەی خەڵک بە دڵەڕاوکێوە دەچنە لای ددانپزیشک و شەرم دەکەن لەوەی کەممتەرخەم بوون، بەڵام پێکهاتەی نێو زار پێش قسەکردنی نەخۆش راستییەکان دەردەخات. ددانپزیشک لە ڕێگەی پەڵەکان و داخورانی مینای ددان دەتوانێت جۆری خواردن و خواردنەوەی ڕۆژانەی نەخۆش دیاری بکات. زۆرجار کێشەکانی نێو زار ڕەنگدانەوەی نەخۆشییەکانی دیکەی لەشن، وەک هەوکردنی درێژخایەن، نەخۆشییەکانی بەرگری، کێشەکانی کۆئەندامی هەناسەدان و گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە.

خواردنەوەی چا، قاوە و شەڕاب پەڵەی تایبەت لەسەر ددان بەجێ دەهێڵن. هەروەها بەکارهێنانی بەردەوامی خواردنەوە گازدار و ترشەکان مینای ددان دادەخۆڕێنێت. لە لایەکی دیکەوە، دۆخی پووک دەریدەخات کەسەکە تا چەند داوی پاککردنەوەی ددانی بەکار هێناوە، چونکە بەکارهێنانی بەردەوامی داو دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خوێنبەربوون و هەوکردنی پووک.

بەکارهێنانی تووتن و کحولیش ئاسەواری دیار وەک پووکانەوەی پووک، وشکبوونی دەم و درەنگ چاکبوونەوەی برینەکان دروست دەکات. هەروەها سترێس و گوشاری دەروونی دەبێتە هۆی ددان‌جیڕە لە کاتی خەودا، دروستبوونی درز لە ددان و ئازاری شەویلگە، هەر بۆیە پشکنینی بەردەوام دەبێتە هۆی ئاشکراکردنی پێشوەختەی زۆر لە کێشە تەندروستییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

کوردستان دەخرێتە ناو لیستی ناوەندە تەندروستییەکانی جیهان

یاسین

پزیشکێکی دەمار: هۆشداری دەدات لە سێ جۆر خۆراک کە مەترسیی مێشک و مردنیان لێ دەکرێت

سەڵاح

زیانەکانی زۆر خواردنەوەی ئاو لە کاتێکی کەمدا

lana