zagros news agency

بۆ خەوێکی ئارام، لەم پێنج ماددە خۆراکییە دوور بکەونەوە

 

پسپۆڕان هۆشداریی دەدەن کە ٢ تا ٣ کاتژمێر پێش خەوتن، لە خواردنی خواردنە سوێرەکان، لەوانە چیپس، خۆمان بپارێزین.

پسپۆڕان پێیان وایە بۆ باشتر خەوتن، باشتر وایە لە خواردنی هەندێک ماددەی خۆراکی خۆمان بپارێزین. بە گوێرەی نیویۆرک پۆست، پێنج ماددەی خۆراکی ڕێگرن لە خەوێکی ئارام و بە دوورکەوتنەوە لە خواردنیان دەتوانین کوالێتیی خەوی شەوانەمان باشتر بکەین.

شێریل لیتگۆ، پەرستار لە “بێنێندەن هێڵت” لە ئینگلتەرا، گوتوویەتی: “یەکێک لە هۆکارەکانی کێشەی خەوتن لە خواردنە هەڵەکانی پێش خەوتندا دایە. لەوانەیە حەزتان لە خواردنی سووکی شەوانە بێت وەک چکلێت و بەستنی یان چیپس، بەڵام ئەمانە دەتوانن ئێوە لە ٨ کاتژمێر خەوی بەسوود بێبەش بکەن.” شارەزایان ئامۆژگاریی دەکەن کە لە خواردنی درەنگوەخت خۆ بپارێزن، بە برسییەتی نەچنە سەر جێگا، و ئاگاداری قەبارەی ژەمەکانتان بن. هەروەها، نزیک کاتی خەوتن، کافایین و شەکر بەکار نەبەن.

ئەم پێنج ماددە خۆراکییە کامانەن؟

1. چکلێت: بڕێکی زۆر کافایینی تێدایە کە لە قۆناغە قووڵەکانی خەودا دەبێتە هۆی جووڵەی خێرای چاوەکان و لەوانەیە بەیانی هەست بە ماندوویی بکەن.

2. پەنیر: هەندێک پەنیر و گۆشتی پرۆسێسکراو (وەک بێکۆن و ژامبۆن) بڕێکی زۆر تیرامینیان تێدایە. تیرامین دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنێک کە بۆ چەند کاتژمێرێک ئاگاداریی زیاد دەکات.

3. کاری: کاری و خواردنە تیژەکانی دیکە بڕێکی زۆر کاپسایسینیان تێدایە. ئەم ماددە کیمیاییە پلەی گەرمیی جەستە بەرز دەکاتەوە و دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو.

4. کرێمستی (بەستنی): خواردنە شەکردارەکان، وەک بەستنی، سەرەتا بڕی شەکری خوێن بە خێرایی زیاد دەکەن و پاشان لە کاتی خەودا کەمی دەکەنەوە. ئەمەش هۆشداریی باری نائاسایی بە جەستە دەدات و دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاستی کۆرتیزۆڵ و جەستە لە خەو هەڵدەستێنێت.

5. چیپس: خواردنی زیاد لە پێویستی خوێ دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە و ماندوویی دروست دەکات. پسپۆڕان هۆشداریی دەدەن کە ٢ تا ٣ کاتژمێر پێش خەوتن لە خواردنی خواردنە سوێرەکان وەک چیپس خۆ بپارێزین.

لێکۆڵەرانی بێنێندەن هێڵت ئاماژە بە ماددە خۆراکییە سوودبەخشەکانیش دەکەن کە هانی مێلاتۆنین دەدەن و کوالێتیی خەو باشتر دەکەن، وەک گێلاس، هەنگوین، گۆشتی قەل و بادەم. خەوێکی باش بۆ تەندروستیی جەستە و دەروونی مرۆڤ گرنگیی زۆری هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆكاره‌كانی‌ كزبوونی‌ چاو

lana

ئاگاداری خواردنەوە “دایت”ەكان بە!

lana

ئەم خواردنانە پێویستە لە سیستمی خۆراکیدا هەبن

lana