zagros news agency

ماست یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به‌ شه‌كره‌

دانۆن زانیاری بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بەو توێژینەوانەی کە بە تێپەڕبوونی کات لە بەشداربوواندا تێبینی کراون و پەیوەندییەکییان دۆزیوەتەوە لە نێوان خواردنی ماست و نیشانە نزمەکانی شەکرە. بەڕێوبەرایەتی دەرمان و خۆراکی ئەمەریکا ڕێککەوت لەسەر ئەوەی کە ” بەڵگەیەکی متمانەپێکراو ” هەیە لەسەر سوودی خواردنی ماست وەکو خۆراکێک بە گشتی، بەڵام نەک بەهۆی ئەوەی کە ماددەیەکی خۆراکی دیاریکراوی تێدا بێت.

هیچ بەڵگەیەکی ڕاستەوخۆ نیە لەسەر ئەوەی ماست بتوانێت ڕێگری لە شەکرە بکات، تەنها بەڵگەی لاواز هەن لەسەر ئەوەی خواردنی ماست ڕەنگە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی هەندێک بایۆمەیکەری دیاریکراو کە پەیوەستن بە زیادبوونی مەترسییەکانی توشبوونەوە بە شەکرە.

ڕەخنەگران گومانییان دروستکردووە لەسەر پەسەندکردنی بانگەشەکە لەلایەن بەڕێوبەرایەتییەکەوە، دەڵێن ئەو بانگەشەیە لەسەر بنەمای تاقیکردنەوە کۆنتڕۆڵکراوەکان نیە کە دەکرێت بیسەلمێنێت کە ئایا ماست لە ڕاستیدا مەترسی توشبوون بە جۆری دووەمی شەکرە کەم دەکاتەوە یاخود نا.

گروپی ڕاوێژی ناوەندی زانست و بەرژەوەندی گشتی وتی هیچ خۆراکێک بە تەنها ناتوانێت مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەک کەم بکاتەوە کە پەیوەستە بە خۆراکەوە بە گشتی. لە ڕاستیدا گۆڕانکاری لە لەیبڵەکاندا دەکرێت ببێتە هۆی زیادبوونی مەترسییەکان بە توشبوونی شەکرە، ئەوەش لە ڕێی هاندانی خەڵکەوە بۆ خواردنی جۆرەکانی ماست کە هەندێک جۆرییان شەکرییان بۆ زیاد کراوە.

ماریۆن نێستێلی شارەزای سیاسەتی خۆراک، دەڵێت بانگەشەکانی تەندروستی شایستە لەسەر بنەمای بەڵگەیەکی کەمن و ” بێمانان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودەکانی رۆیشتن بە پێ بە شێوەیەکی خێرا

lana

ئەگەر شەوان هەستت بەم نیشانەیە كرد، مانای وایە جگەرت نەخۆشە

lana

چی روودەدات ئەگەر بۆ ماوەیەک واز لە کافاین بهێنیت؟

lana