zagros news agency

پسپۆڕێکی چاو: تیشکی خۆر ئەگەری دروستبوونی ئاوی سپیی چاو زیاددەکات

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی چاو رایدەگەیێنێت، تیشکی خۆر دەشێت هۆکاربێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی پێڵووی چاو، هەروەها بۆ خۆپاراستن لە تیشکی خۆر جۆرێکی چاویلکە پێشنیازدەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28ـی تەممووزی 2024 د. نیشتمان هاشم، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو بە رووداوی راگەیاند، زۆربەرکەوتن بە تیشکی خۆر هۆکارە بۆ ئەوەی ئاوی سپی لەنێو چاو کۆببێتەوە.

د. نیشتمان هاشم، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی چاو دەڵێت: ”ئەو چاویلکانەی گەورەن و بەشێکی زۆری چاو دادەپۆشن باشترن و نابێت بایەخیش بە نرخەکانیان بدرێت، چونکە مەرج نییە هەر چاویلکەیەک نرخی گران بوو؛ باش بێت”.

لە بەشێکی قسەکانیدا ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوەدەکات، گەرما هەستیاری و وشکبوونەوەی چاو زیاددەکات، و زیان بە گلێنە دەگەیێنێت.

پسپۆڕەکە چەند رێگەیەک بۆ پاراستنی چاوەکان لە گەرما و تیشکی خۆر پێشنیاز دەکات وەکو؛

– بەکارهێنانی چاویلکەی تایبەت بە گەڕانەوەی تیشکە زیانبەخشەکان خۆر.
– بەکارهێنانی قەترەی شێدارکردنەوەی چاو بۆ رێگری لە وشکبوونەوەی چاو.
– شۆردنی روخسار تاوەکو چاو لە هەر دەنکۆڵە و پیسییەک پاکبکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو خۆراكانەی ڤیتامین Dـیان تێدایە

lana

زیرەکیی دەستکرد کاتی دەستنیشانکردنی گرێی مێشکی لە ١٢ ڕۆژەوە بۆ ١٢ خولەک کەم کردەوە

سەڵاح

کاریگەری میوە وشککراوەکان لەسەر تەندروستی جەستە

lana