zagros news agency

لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دووكان دەکرێت

 

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی 5ی 2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، بە فەرمانی سامان به‌رزنجی، وەزیری تەندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لێژنەیەکی پسپۆڕ سەردانی دەڤەری راپەرین دەکات بە مەبەستی بەدواداچوونی زانستی بۆ مرداربوونی باڵندە نەورەسەکانی ده‌ریاچه‌ی دووكان.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،  لێژنه‌كه‌ به‌ ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەکانی ڤێتێرنەری و چۆنییەتی ئەنجامدانی رووپێو و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی و دەستنیشانکردنی ھۆکارەکان بە مەبەستی پاراستنی تەندروستیی خه‌ڵك و ڕێگەگرتن لە ئەگەری گواستنەوەی ھەر ڤایرۆسێک لەنێوان باڵندە و مرۆڤدا ده‌كات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەنراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە

دڵشاد

ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی دووبارە بۆ سەر ئێران دەکات

سەڵاح

عێراق هێنانى کرێکارانی پێنج وڵات لە نێویاندا سووریا ڕادەگرێت

سەڵاح