zagros news agency

خواردنی ئەنەناس چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

ئەنەناس بەناوبانگە بەوەی باشترین میوەیە بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە کاریگەری لەسەر کرداری هەرس و رزگاربوون لە چەوری هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەمەندە بە ماددەبەسوودەکان کە بۆ جەستە پێویستن.

ئەنانەس ڕێژەیەک لە کاربۆهیدراتی تێدایە، بەڵام ئەوە ناگەیەنێت کە خراپە یان ناتەندروستە ئەو کاربۆهیدراتە سوودێکی زۆری بۆ مێشک و جەستە هەیە، وزەیەکەی باش بەجەستە دەبەخشێت و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون زیاددەکات و ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێشدا هەیە.

خواردنی ئەنانەس ڕێژەیەکی زۆر لە شلەمەنی بەجەستە دەبەخشێت کە یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات، سەرچاوەیەکی بەهێزی ڤیتامین سیە و تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە بەرگری جەستە بەهێزدەکات و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، هەروەها یارمەتیدەرە لە ڕزگاربوون لە ژەهرەکانی جەستە.

هەواڵی پەیوەندیدار

باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ ئازاری پشت و جومگەكان

lana

زیانەکانی مانگۆ

lana

ڕێژەی شێرپەنجە لە هەولێر ڕوو لە کەمبوونەوەیە

سەڵاح