ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

توێژینەوەیەك: كاتی ئەنجامدانی وەرزش گرنگە بۆ لەدەستدانی كێش

بەپێی یەكێك لە توێژینەوەكان تەركیزكردن لەسەر ئەو كاتەی لە ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشدا بەسەریدەبەیت، لە جیاتی ژمارەی هەنگاوەكان، بەهەمان ئاست كاریگەرە بۆ لەدەستدانی كێش، تەمەن درێژی و كەمكردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ.

توێژەران لە نەخۆشخانەی بریگهام تۆمار و زانیارییەكانی ماوەی چوار ساڵی نزیكەی 15 هەزار كەسیان تاوتوێكرد كە تەمەنیان لە 62 ساڵ زیاتر بوو.

تیمەكە گەیشتە ئەو ئەنجامەی، ئەو كەسانەی لەنێوان هەشت هەزار بۆ هەشت هەزار و 500 هەنگاوی رۆژانەیان ناوە، مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ بە رێژەی 40% كەمیكردووە، بەراورد بەوانەی نزیكەی سێ هەزار هەنگاوی رۆژانەیان ناوە.

لە سەروو ئەوەشەوە، دابەزینی هەمان ئەو مەترسییانەیان بەدیكرد لای ئەو كەسانەی رۆژانە 75 خولەك راهێنانی وەرزشییان ئەنجامداوە.

توێژەران دەڵێن، ئەو ژنانەی (نزیكەی 200 خولەكیان) لە راهێنانی وەرزشدا بەسەربردووە، یان هەنگاوەكانیان زۆرتربووە (هەشت بۆ هەشت هەزار و 500 هەنگاو) مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و مردنی پێشوەختەیان بەڕێژەی 40% كەمیكردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی قەیسی وشکراو

lana

چی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک ڕاستەوخۆ دوای لە خەو هەڵسان خۆت دەشۆیت

lana

سوودەسەرسوڕهێنەرەکانی کونجی سپی

lana