zagros news agency

ئەو شەربەتانەی سووڕی خوێن چالاک دەکەن

خوێنبەر و خوێنهێنەرەکان بەشێكی سەرەکین لە سووڕی خوێن لە جەستەدا، لەگەڵ مولوولەکانی خوێن کاردەکەن بۆ رۆیشتنی بەردەوامی خوێن بە تەواوی جەستەدا.

بەپێی راپۆرتێک کە لەلایەن پێگەی WIO News بڵاوکراوەتەوە، پێنج شەربەتی سروشتی سووڕی خوێن چالاک دەکەن و کاری خوێنبەر و خوێنهێنەرەکان باشتر دەکەن لەوانەش:

-شەربەتی چەوەندەر، کە بڕێکی زۆر نیتراتی تێدایە یارمەتیدەرە بۆ چاککردنی تەندروستی خوێنهێنەرەکان.

-شەربەتی گێزەر، پارێزگاری لە تەندروستی خوێن دەکات و مەترسی تووشبوون بە دەواڵی کەمدەکاتەوە.

-شەربەتی میوە مزرەمەنییەکان، دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکان، کاری خوێنهێنەرەکان چالاک دەکەن و ئەگەری مەینی خوێن کەمدەکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەخۆشی پاقلە چییە

lana

سێ زانا بەهۆی کۆنترۆڵکردنی خانەکانی مێشک لە ڕێگەی ڕووناکییەوە خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی بەدەست دەهێنن

سەڵاح

توشبووانی کۆلیستڕۆڵ پێویستە لەم خواردنانە دووربکەونەوە

lana