zagros news agency

پێنج نیشانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کێشەیەک لە جگەردا هەیە

پزیشکان هۆشدارییان لە پێنج نیشانە داوە کە ئاماژەن بۆ هەبوونی کێشە لە جگەردا کە یەکێکە لە ئەندامە گرنگەکانی جەستە، جەختیش لەوە دەکەنەوە کە هەر کەموکوڕییەک لە جگەردا هەبێت ڕەنگە ببێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی، وەک خوێن مەین و هەوکردنی جگەر و تەنانەت شێرپەنجەش.

ماڵپەڕی “HuffPost” ئەو نیشانانەی خستۆتە ڕوو کە پزیشکان و پسپۆڕانی تەندروستی باسیان کردووە، بەم شێوەیە:

١. زەردبوونی پێست یان چاو

زەردبوونی چاو یان پێست کە بە زەردوویی ناسراوە، یەکێکە لە نیشانە وردەکانی نەخۆشی جگەر.

٢. گۆڕنی رەنگی میز

ئەو کەسانەی نەخۆشی جگەریان هەیە رەنگی میزەکەیان دەگۆرێت.

٣. لەبیرچوونەوە

زۆر کەس جارجارە تووشی لەبیرچوونەوە دەبن، بەڵام شارەزایان ئامۆژگاری دەکەن کە هیچ گۆڕانکارییەکی گەورە لە باری دەروونیدا پشتگوێ نەخەن.

٤. ئاوسانی قاچ

ئاوسانی قاچ یەکێکە لە نیشانەکانی نەخۆشییەکە، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کێشەیەک لە جگەردا هەیە.

٥. خوێنبەربوون

ئەو کەسانەی جگەریان بە باشی کارناکات، بە ئاسانی تووشی خوێنبەربوون دەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

چی بەسەر جەستەتدا دێت ئەگەر رۆژانە فستق بخۆیت؟

lana

کاریگەری خواردنەوەی قاوە لەسەر ڕێژەی شەکری خوێن چییە؟

lana

ئەم خۆراكانە لەناو سەلاجەكەت دوربخەرەوە

lana