ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ ئازاری پشت و جومگەكان

ئەو خۆراكانەی لە ئینزیلاق و سەوەفان پێویستە نەخورێن یان كەم بكرێنەوە :

خۆراكی تەندروست لە ئێستادا بە یەكێك لە بنەما سەرەكیەكانی خۆپاراستن و چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی ئێسك و جومگەو ماسوولكەكان دادەنرێت وێنەی هەموو نەخۆشیەكانی تر لەگەڵ ئەنجامدانی وەرزشی ڕۆژانەو دووركەوتنەوە لە شەونخوونی و دابەزاندی كێش لەو كەسانەی كێشیان زۆرە یان قەڵەون.

باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ ئازاری پشت و جومگەكان :

1. میوە ڕەنگ پڕتەقاڵییەكان وەك قەیسی و شلێك و كاڵەك، گێلاس، مۆز، مزرەمەنییەكان وەك پرتەقاڵ و نارنج و لالەنگی، توو، تووتڕك، ئەڤۆگادۆ.

2. سەوزە گەڵا تۆخەكان : وەك كەلەرم و سپێناخ و برۆكلی و مەعدەنووس، هەروەها سەوزە ڕەنگ پڕتەقاڵییەكان وەك بیبەری زەردو گێزەر، لەگەڵ بیبەری سوور.

3. ماسی سەلەموون و سەردین و توونە.

4. پاقلەمەنییەكان وەك فاسۆلیاو نۆك و ماش و نیسك لەگەڵ هێلكەو شیری كەم چەوری.

5. فستقی سودانی و گازۆو گوێزو بادام.

6. نەعناو چەوەندەر.

7. زەردەچەوە، زەنجەبیل، دارچینی، چای سەوز، بیبەری تون، زەیتی زەیتوونی ئەسڵی.

ئەو خۆراكانەی لە ئینزیلاق و سەوەفان و پشت ئێشەو نەخۆشی جومگەكان پێویستە نەخورێن یان كەم بكرێنەوە :

1. شەكرو ئەو خۆراكانەی شەكری دروستكراوی تێدایە وەك ساردەمەنی و شیرینی و خوادنەوە گازییەكان و خواردنەوە وزەبەخشەكان.

2. خۆراكی ناو قوتوو وەك گۆشت و ماسی قوتوو؛ هەروەها گۆشتی ئامادەكراوی وەك هەمبەرگەرو ستیك و كەنتاكی و باسترمە.

3. بەكارنەهێنانی ڕۆنی ئاژەڵ و زەیتی موهەدرەجی ڕووەكی بۆ چێشت لێنان.

4. خواردنی سوێر.

(د. هەڤین كەمال شاە – پزیشكی پسپۆڕی بەنج و ئازار شكاندن)

هەواڵی پەیوەندیدار

نیشانەکانی کەمی کانزای مەگنسیۆم لەجەستەدا

lana

شەش خواردن چارەسەری هەوکردنی سی دەکەن

lana

سوودەکانی پەتاتەی کوڵاو

lana