zagros news agency

سەوزەیەک سوودی بۆ توشبووانی شەکرە هەیە

فاسۆلیای سەوز یەکێکە لەو سەوزەواتانەی دەچێتە ڕیزی پاقلەمەنیەکانەوە سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، رێژەیەکی زۆر کەم کالۆری و چەوری تێدایە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و خوێیە کانزاییەکان بە گونجاوتری سەوزە بۆ توشبووانی شەکرە دادەنرێت.

فاسۆلیای سەوز سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکانە یارمەتی باشترکردنی کرداری هەرس دەدات، رێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان و شێرپەنجە دەکات بەتایبەتی شێرپەنجەی قۆڵۆن، هەروەها یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات.

سەرچاویەکی سەرەکی کانزاکان، ڤیتامینەکان دژەئۆکسان و ترشی فۆلیکە، سوودێکی زۆری بۆ خانمانی دووگیان هەیە، چونکە یارمەتی گەشەی کۆرپەلەکەی دەدات و ڕێگری لە کەمئەندامبوونی کۆرپەلە دەکات، لەگەڵ ئەوانەشدا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو و ئێسکەکان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئایا خواردنەوەی ئاو لەگەڵ خواردن زیانی هەیە بۆ تەندروستی؟

lana

گرنگترین سودەکانی سرکەی سێو بۆ قژ

lana

عێراق.. پلانێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون ڕادەگەیەنێت

سەڵاح