zagros news agency

هۆکارەکانی وشکبوونی دەم

پزیشکی ڕوسی پسپۆڕ ئەلسکەندەر میاسنیکۆڤ ڕایگەیاند وشکبوونی بەردەوامی دەم لەوانەیە بەهۆی نەخۆشیەک یان چەندین هۆکاری دیکەوە ڕووبدات.

میاسنیکۆڤ باسی لەوەکرد بەشێکی زۆری خەڵک بەهۆی وشکبوونی دەم بە بەردەوامی دەناڵێنن، کە هەندێکجار لەوانەیە نیشانەیەک بێت بۆ توشبوون بە نەخۆشییەک، وشکبوونی دەم ئەگەر لەچەند کاتێکدا بێت و دواتر نەمینێت بۆ نموونە بەیانیان دوای لەخەوهەستان ئەوا ئاساییە، بەڵام ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوامبوو ئەوا لەوانەیە بەهۆی چەندین هۆکاری تەندروستییەوە بێت.

پزیشکەکە ئەوەشی ڕوونکردەوە بەکارهێنانی هەندێک جۆر لە دەرمان هۆکارن بۆ وشکبوونی دەم وەک دەرمانی ئازارشکێنەکان و دابەزینی پەستانی خوێن، هەروەها کێشەکانی ددانیش هۆکارن بۆ وشکبوونی دەم، لەگەڵ ئەوەشدا پزیشکەکە جەختی کردەوە لەوانەیە وشکبوونی دەم نیشانەبێت بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن و توشبوون بە نەخۆشی شەکرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەشت سوودی خواردنی مۆز

lana

یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

lana

توێژینەوەیەک: دارچینی لەگەڵ قاوە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش

lana