zagros news agency

سود و زیانەکانی ئەو خواردنەوانەی کافاینیان تێدایە

زۆرینەی خەڵکی بەیانییەکەیان بە خواردنەوەی چا یان قاوە دەستپێدەکەن، لە کۆمەڵێک توێژینەوەدا باس لە سود و زیانەکانی ئەو خواردنەوانە بۆسەر تەندروستیی مرۆڤ کراوە.

زانایان لە کۆتاییەکانی ئەم هەفتەیەدا ئاشکرایان کرد، رۆژانە خواردنەوەی دوو کوپ قاوە مەترسییەکانی مردن بە شێرپەنجەی جگەر بەڕێژەی ٪٤٦ کەمدەکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە لە توێژینەوەیەکی دیکەدا هاتووە، خواردنەوەی قاوە و چا لەماوەی دووگیانیدا مەترسی لەسەر ژیانی کۆرپە دروستدەکات.

زانایان هۆشداری دەدەن ئەو خواردنەوانەی کافاینیان تێدایە لەدوای نیوەڕۆدا کەمتر بخورێنەوە و لەجیاتی ئەوانە پەنا بۆ خواردنەوە گیاییەکان ببرێت

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو نەریتە باوانەی بەبێ ئەوەی بزانین زیان بە میزەڕۆ یان میزەڕێ دەگەیەنن

سەڵاح

ئایا برۆکلی دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش

lana

توێژینەوەیەک: هەموو ئازارشکێنەکان بێ مەترسی نین

یاسین