zagros news agency

سوودەکانی خواردنی خەیار

خەیار %96 ئاوی تێدایە، زۆر باشە بۆ پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان و ڕێگریکردن لە وشکبوونەوە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی ” lebanon24″ دا ئاماژەی پێکراوە، خەیار دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە ڕووەکییەکان و ڤیتامین K، سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ ترشی پانتۆتینیک و مۆلیبدینیۆم سی، فسفۆر، مەگنیسیۆم، و ڤیتامین B1، هەروەها خەیار کەم کالۆرییە، ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی تەندروست و سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین K کە گرنگە بۆ مەینبوونی خوێن و تەندروستی ئێسک، سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین سییە، کە گرنگە بۆ بەهێز کردنی سیستمی بەرگری جەستە و بەرهەمهێنانی کۆلاجین

سوودەکانی خەیار لە کەشوهەوای گەرمدا، بەم شێوەیە:

١. بەسوودە بۆ شێدارکردنەوە و پاککردنەوەی جەستە لە ژەهر.

٢. پەستانی خوێن ڕێکدەخات.

٣. یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدات.

٤. رێکخستنی ئاستی شەکری خوێن.

٥. یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێش.

٦. باشتربوونی تەندروستی پێست.

هەواڵی پەیوەندیدار

خواردنی باینجان چی بەسەر جەستەت دەهێنێت؟

lana

پێنج نیشانە دەریدەخەن جگەرت تەندروستە

lana

پێنج خواردن دەوڵەمەندن بە چەوری تەندروست

lana