zagros news agency

ڕۆژانە خواردنی مۆزێک چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

مۆز یەکێکە لەو میوانەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و بە ژەمێکی سووک دادەنرێت، ئەگەر ڕۆژانە مۆزێک بخورێت سوودێکی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت، بەمەرجێک زیادەڕەی تێدانەکرێت.

مۆز ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی تەندروستی ڕیخۆڵەکان و کرداری هەرس دەدات، هەروەها هەستی تێربوون زیاددەکات، دەوڵەمەندە بە مەنگەنیز کانزایەکی سەرەکیە یارمەتی زیاتر بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی پێست هەیە.

مۆز وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشێت، دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن هەیە، بە سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین ئەی دادەنرێت گرنگییەکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکرێت بۆئەوەی زیانی تەندروستی لێنەکەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎ئەو مادانەی کە بە تێپەڕبوونی تەمەن چەوری ورگ زیاد دەکەن چین

lana

چۆن چارەسەری قژی زۆر چەور بکەین؟

lana

توێژینه‌وه‌یه‌ك: سێو یارمه‌تی شێداركردنه‌وه‌ی پێست ده‌دات

lana