zagros news agency

ڕۆژانە خواردنەوەی کوپێک شەربەتی سپێناخ لەم نەخۆشیانە دەتپارێزێت

شەربەتی سروشتی سپێناخ ڕێژەیەکی زۆر ترشە ئەمینیەکان، کارۆتینەکان، کانزا و ڤیتامینەکانی تێدایە بەتایبەتی کانزای ئاسن، ترشی فۆلیک و پۆتاسیۆم، کالۆری کەمە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

شەربەتی سپێناخ مەترسی توشبوون بە کەمخوێنی، هەوکردنی جوگگەکانی ڕۆماتیزم، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان کەمدەکاتەوە، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین ئەی تێدایە چارەسەری خوێنبەربوونی پوک دەکات.

دەوڵەمەندە بە دژەئۆ کسانەکان ئەگەری گیرانی بۆریەخوێنەکان کەمدەکاتەوە، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی تەندروستی گەدە و کرداری هەرس دەدات و ڕێگری لە هەوکردنی کۆڵۆن، برینی گەدە و قەبزی دەکات، بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە کانزای کالیسۆم یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات و ڕێگری لە فشەڵبوونی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

باشترین جۆرەکانی شیر بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ

lana

ئەم خواردنانە مەترسی توشبوون بە کێشە تەندروستییەکانی مێشک زیاددەکەن

lana

سوودەكانی میوەی كرمتین بزانە

lana