zagros news agency

پێنج خواردن بۆ باشتربوونی کرداری هەرس

-سیر
بەشێکی سەرەکی هەموو چێشتخانەکانە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، تایبەتمەندی دژەبەکتریا و کەڕووی هەیە، بەرگری جەستە بەهێزدەکات، یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات، جەستە لە ژەهرەکان ڕزگاردەکات، یارمەتی تەندروستی کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان دەدات.

-سەوزەواتەکان
دەوڵەمەندن بە کانزا و ڤیتامینە بەسوودەکان، یارمەتی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدەن، بۆیە پێویستە بەشێک بن لەسیستمی خۆراکی ڕۆژانە.

-لیمۆ
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە بەرگری جەستە بەهێزدەکات و سوودێکی زۆری بۆ باشتربوونی کرداری هەرس هەیە.

-تۆوی چیا
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی گەدە و ڕیخۆڵەکان هەیە، ڕێگری لە قەبزی دەکات.

-ماست
بەیەکێک لە باشترین خواردنەکان بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەکان دادەنرێت، پارێزگاری لە تەندروستی کرداری هەرس دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو دەرمانی منداڵان لە هەرێمی كوردستان قەدەغە كرا

lana

باشترین رێ و شوێنی تەندروستی بۆ رەمەزان

lana

هۆکارو چارەسەرەکانی دڵەکزە

lana