ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شەش خووی بۆ پاراستنی تەندروستی مێشک

مێشک وەک هەر بەشێکی تری جەستەمان پێویستی بە چاودێری و گرنگیدانی بەردەوام هەیە بۆ ئەوەی کارەکانی بە تەواوی ئەنجام بدات ئەمەش ڕەنگە بە زیادکردنی هەندێک خووی سادە بۆ ڕۆتینی ڕۆژانەمان بەدەست بهێنین.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ” The Times of India”، چەند خوویەکی سادە هەیە بۆ پاراستنی مێشک لە زیانەکان و باشترکردنی تەندروستی مێشک، ئەوانیش بریتین لە:

١. بۆ هێشتنەوەی مێشکمان بە چالاکی هەمیشە گرنگی بە فێربوونی شتی نوێ بدە، چالاکییە سادەکانی وەک خوێندنەوەی کتێبێکی نوێ، فێربوونی زمانێکی نوێ، یارمەتی باشترکردنی کارەکانی مێشک دەدات.

٢. ئەنجامدانی یۆگا کاریگەری زۆری لەسەر مێشک هەیە، چونکە دەتوانێت سەرنجدان باشتر بکات و فشاری دەروونی کەمبکاتەوە.

٣. کەمکردنەوەی خواردنی شەکر سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مێشک، چونکە شەکر دەبێتە هۆی هەوکردن و دروسبوونی فشاری ئۆکسجینی لە مێشکدا.

٤. وەرزشکردن نەک تەنها بۆ جەستە باشە بەڵکو بەڵکو بۆ دەروونمان باشە چالاکییەکانی وەک پیاسەکردن و مەلەکردن و پاسکیلسواری دەتوانێت ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشک زیاد بکات، ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەکردنی دەمارەخانە نوێیەکان و کارکردنی مێشک باشتر دەکات، وەرزشکردن دەتوانێت بیرەوەری باشتر بکات و دڵەڕاویکی و فشاری دەروونی کەمتربکاتەوە.

٥. چارەسەرکردنی هاوکێشە سادەکانی ژمێریاری لە مێشکماندا ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ ئەوەی مێشک چالاک بێت.

٦. پشوویەک بدە بە مێشکت، پشوودان بەقەد چالاکییەکان گرنگە بۆ مێشکمان دەتوانێت یارمەتی باشترکردنی تەندروستی مێشکمان بدات، ئەمەش مانای تەنها خەوتنی پێویست نییە، بەڵکو پشوودانی کورت بە درێژایی ڕۆژ لەخۆدەگرێت

هەواڵی پەیوەندیدار

نیشانەکانی تێکچوونی گەدە و کرداری هەرس

lana

سوودەکانی دارچینی بۆ کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵ

lana

سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم بۆ پێست

lana