zagros news agency

باشترین کاتی خواردنەوەی ئاو بۆ دابەزاندنی کێش

توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنەوەی ئاو بەشێوەیەکی گشتی سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، بەتایبەتی خوردنەوەی ڕێژەیەکی گونجاوی ئاو یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

بۆ دابەزاندنی کێش و بەدەستهێنانی جەستەیەکی ڕێک و جوان پێویستە ڕێژەیەکی گونجاوی ئاو لەکاتی گونجاودا بخورێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دوورکەوتنەوە لە خواردنە زیان بەخشەکان و ئەنجامدن وەرزش ڕۆڵێکی گرنگی هەیە.

بەیانیان دوای هەستان ڕاستەوخۆ خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی شلەتێن یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات و کرداری ڕیخۆڵە و هەرس باشتر دەکات، چارەسەری قەبزی دەکات و سوڕی خوێن چالاک دەکات، باشترە شەوانە پێش خەوتن بە کاتژمێرێک بوەستیت لە خواردنەوەی ئاو، هەروەها خواردنەوەی ئاو لەکاتی ژەمەکاندا هەڵەیە چونکە گەدە فراوان دەکات و وایلێدەکات بڕێکی زیاتر خواردن جێی بێتەوە.

ئەگەر ئاوی سارد دەخۆیتەوە و دەتەوێت کێشت دابەزێت، پێویستە لێی دوورکەویتەوە، چونکە ئاوی سارد چەوری ناتوێنێتەوە و کێش زیاد دەکات، خواردنەوەی ئاوی شلەتێن لە بەیانیاندا و ڕۆژانە ئەنجامدانی 30 خولەکە وەرزش کردن یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

هه‌ولێر … دوو حاڵه‌تی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمار كرا

سەڵاح

ئەو خۆراکانەی بەرگری جەستە بەهێز دەکەن و لە نەخۆشییەکان دوورتدەخەنەوە

lana

ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 7

hakar herki