ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی سورێنچک

سورێنچک ئەندامێکی گرنگی جەستەیە یارمەتی گەیاندنی خواردن و شلەمەنیەکان بۆ گەدە دەدات و پاشان لە گەدەدا هەرس دەکرێت، شێرپەنجەی سورێنچک حاڵەتێکە کاتێک خانەکانی سورێنچک بەشێوەیەکی ناسروشتی زیاددەکەن و ناتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت.

ئەگەر شێرپەنجەی سورێنچک لە قۆناغەکانی سەرەتادا درکی پێنەکرێت ئەوا بە تەواوی جەستەدا بڵاودەبێتەوە، بەشێوەیەکی گشتی لە سەرەتادا هیچ نیشانەیەکی زۆر دیار دەرناکەوێت لەگەڵ گەشەکردندا هەندێک لە نیشانە سەرەتاییەکان دەردەکەون ئەوانیش:

-قورسی لە قوتدانی خواردندا
-کۆکە و گیرانی دەنگ
-لەدەستدانی کێش بەشێوەیەکی ناسروشتی
-تێکچوونی کرداری هەرس و دروستبوونی ترشەڵۆکی زۆر
-هەستکردن بە سووتان، ئازار و پەستانێکی زۆر لەسەر سنگ
-ئازارێکی زۆری گەروو
-هەستکردن بە خنکان لەکاتی خواردندا
-ڕشانەوە
-قورسی لە قوتدانی سەوزەی کاڵ و گۆشتەکان

کاتێک ئەو نیشانانە دەردەکەون نابێت فەرامۆش بکرێن پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی جۆری نەخۆشیەکە و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی : هیچ نەخۆشخانەیەک نەفرۆشراوە

یاسین

باشترین جۆرەکانی ماسی بۆ سووتانی چەوری جەستە

lana

چی روودەدات ئەگەر بۆ ماوەیەک واز لە کافاین بهێنیت؟

lana