zagros news agency

ئەم خواردنانە بەرگری جەستە بەهێزدەکەن

بەهێزبوونی بەرگری جەستە، ڕێگری توشبوون بە نەخۆشییەکان دەکات، بەشێک لە خۆراکەکان یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە دەدەن، بۆیە پێویستە بەشێکبن لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانە.

بەپێی توێژینەوەکان، ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ماددە بەسوودەکان یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە دەدەن و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکان وەک، دڵ، شێرپەنجە و هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکەنەوە.

ئەم خواردنانە یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە دەدەن

-سەوزەواتەکانی وەک، سپێناخ، شێلم، سڵق، جەرجیر تایبەتمەندی دژەهەوکردن و ئۆکسانیان هەیە و زۆر بەسوودن بۆ تەندروستی جەستە.

هەروەها برۆکلی، قەرنابیت و کەلەرم، دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە کەمدەکەنەوە و خانەکان لە هەوکردن دەپارێزن.

-ماسییەکانی وەک سەلەمون، ماکریل و سەردین، دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3 و تایبەتمەندی دژەهەوکردنیان هەیە، سوودێکی زۆریان بۆ دڵ و خوێنبەرەکان هەیە و پارێزگاری لە خانەکان دەکەن.

-مزرەمەنیەکانی وەک، لیمۆ، پڕتەقاڵ و سندی، بە سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سی دادەنرێن، ڕۆڵێکی گرنگیان لە بەهێزبوونی بەرگری جەستە هەیە و تایبەتمەندی دژەئۆکسانیان هەیە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە کەمدەکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خواردنی کیوی چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

lana

چۆن بزانیت رێژەی ڤیتامینەكان لە لەشتدا كەمە

lana

ئەو خواردنەوانەی لە كاتی پەتا سودی لێدەبینیت

lana