zagros news agency

دوو سەوزەوات چارەسەری ئاوسانی سک دەکەن

ئاوسانی سک زۆرجار بەهۆی کێشەی هۆرمۆنەکانەوە یان کێشەی کرداری هەرسەوە ڕوودەدات، هەندێکجاریش هیچ هۆکارێکی نییە، بۆ ڕزگاربوون لێی پێویستە ڕێژەیەکی زۆر ئاو بخورێتەوە هەروەها سەوزەواتەکان بخورێن چونکە ئاوسانی سک کەمدەکەنەوە.

سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە سەوزەواتەکان سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە و ڕێگری توشبوون بە کۆڵۆن دەکات، دوو جۆر سەوزە ڕۆڵێکی زۆریان لە کەمکردنەوە و چارەسەرکردنی ئاوسانی سکدا هەیە ئەوانیش:

-پەتاتەی شیرین
دەوڵەمەندە بە ئاو، پۆتاسیۆم و ڕیشاڵەکان یارمەتی کرداری هەرس دەدات و جوڵەی ڕیخۆڵەکان ڕێکدەخات.

-ئاڤۆکادۆ
سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینی ڕووەکیە و ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆم، ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵ و چەوریە سوودبەخشەکان تێدایە، یارمەتی کەمکردنەوەی ئاوسانی سک دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکارەکانی ئازاری پشت

lana

‏‎ئەم خواردنانە بخۆ بۆ ئەوەی غازاتت کەمتر بێتەوە

lana

ئەم کارانە لە 30 ساڵیدا بکە، بۆ ئەوەی لەدوای 70 ساڵی تەندروست بیت

lana