ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

زۆرخواردنی گۆشتی سوور هۆکاری سەرەکییە بۆ تووشبوون بە شەکرە

توێژینەوەیەکی قوتابخانەی پزیشکیی زانکۆی هارڤارد دەریدەخات، زۆرخواردنی گۆشت ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە بە رێژەیەکی زۆر زیاددەکات.

توێژینەوەکە لەسەر 207 هەزار خۆبەخش بۆ ماوەی 36 ساڵ کرا و دەرکەوت، ئەوانەی رێژەی ئاسنیان بەرزە و لە هەفتەیەکدا چەند جارێک گۆشتی سووریان خواردووە، 26٪ مەترسیی تووشبوونیان بە شەکرە زیاترە بەراورد بەوانەی گۆشت ناخۆن یان بە رێژەیەکی گونجاو دەیخۆن.

توێژەران ئاشکرای دەکەن، بەرزیی رێژەی ئاسن رەنگە زیان بە خانەکان بگەیێنێت و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەش زیادبکات، چونکە زۆرخۆری لە خواردنی گۆشت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس و کۆڵۆن زیاددەکات.

د. فرانک هوو، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: کەمکردنەوەی پڕۆتین و گۆشتی سوور، جێگرتنەوەیان بە خۆراکە رووەکییەکان ستراتیژییەکی نایاب دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شەکرە و بەرزەپەستانی خوێن.

بە گوێرەی کۆمەڵەی خۆراک لە ئەمریکا، ئاساییە کەسێکی تەندروست بڕی نیو کیلۆگرام گۆشتی سوور لە هەفتەیەکدا بخوات، هەروەها رێنوێنیش دەدەن لەوەی کە هەمیشە گۆشت دەبێت باش بکوڵێت و گۆشتی تازەش بخرێتە نێو بەفرگر ئینجا بەکاربێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودەکانی پەتاتەی کوڵاو

lana

شەش خووی بۆ پاراستنی تەندروستی مێشک

lana

پسپۆڕێکی چاو: تیشکی خۆر ئەگەری دروستبوونی ئاوی سپیی چاو زیاددەکات

lana