بە شێك لەخەڵكی شەوان لەكاتی خەودا هەست بەخورانی جەستەیان دەكەن ، بەردەوام جەستەیان دەخورێنن، رەنگە ئەمە بەلای ئەو كەسانەی ئەم حاڵەتەیان هەبێت ئاسایی بێت، بەڵام پزیشكان و پسپۆڕانی بواری تەندروستی هۆشداری دەدەن بەوەی ئەگەر خورانی بەردەوامی جەستەت هەبێت لەشەودا دەگەرێننەوە بۆ نارێكی لەجگەردا.
پزیشكان و پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئاماژە بەئەوەدەكەن، ئەگەر شەوان هەستت بە خورانی جەستە كرد مانای وایە ناڕێكییەك لە جگەردا هەیە، لە هەندێك حاڵەتیشدا خوران پەیوەندیی بە نەخۆشی جگەرەوە هەیە.
ئەوەشیان ئاشكراكردووە لە درەنگی شەو یان لە كاتی شەودا خورانەكە توندتر بێت مانای بوونی گرفتە لە جگەردا.
پزیشكان ئەوەشیان راگەیاندوە، ئەگەر جگەر لەكاركەوت یان گرفتی تەندروستی توشبوو، ئەو ئەندامە هەوڵدەدات ڕزگاریبێت لە ماددەی زەرداو ئەویش لە ڕێگەی پێستەوە ئەو كارە دەكات هەر بۆیە خوران ڕوودەدات.
پسپۆڕان و پزیشكان زیاتر جەخت لەوەدەكەنەوە، خورانی پێستی ئەو كەسانەی نەخۆشی جگەریان هەیە كاریگەریی نەرێنی لەسەر پەلەكان دەبێت، بەتایبەت زیاتر لەناو لەپی دەست و بنی پێدا ڕوودەدات و پەڵەی زەرد لە پێستدا دەردەكەوێت، لە شەوانیشدا خورانەكە زیاتر دەبێت و پلەی گەرمی بەرز دەكاتەوە.
هەروەها پزیشكان ئامۆژگاری خەڵكی دەكەن، لەكاتی هەستكردن بە زەردبوونی پێست یان چاو لەگەڵیدا خورانی پێست هەبێت باشترە پشكنین بۆ جگەر بكرێت.