zagros news agency

سوودەكانی ترێ

ترێ میوەیەكی بەتامە ویارمەتی دەریشە بۆ تەمەن درێژی و سوودی باش بە تەندروستی مرۆڤ دەگەێنێت
سایتی “هۆمنس وردی” ئەمریكی كە تایبەت بە كاروباری ژنان بڵاویكردوەتەوە بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتوە ترێ تەمەنی مرۆڤ درێژدەكات.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە 16 دەنگ ترێ 55 سوعراتی گەرمی لەخۆدەگرێت و دەوڵەمەندە بە مەوادی خۆراكی باش بۆ تەندروستیكی باشتر.
بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە ترێ پێكهاتەی خۆراكی بۆلیفینۆل لەخۆدەگرێت كە بەرپرسە لە كەمكردنەوەی هەوكردنی جەستە و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ یش دەكات هەروەك یارمەتی جەستەش دەدات بۆ نەهێشتنی كێشی جەستە و كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی باركنسون هەموو ئەوانەش دەبنە هۆكاری تەمەن درێژی.
هەر بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە ترێ ترشەلۆكی غالیك و ئیلاگلیك لەخۆ دەگرێت كە سوودی هەیە بۆ تەندروستی ئێسك و دواخستنی پیری پێست.
ئاشكراشی كردوە ناوكی ترێ زۆر دەوڵەمەندە بەمەوادی خۆراكی و بەسوودە بۆ سیستمی خۆراكی هاوسەنگ

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی تەندروستی سێ مەرج بۆ ئەو پزیشکانە دادەنێت کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان

lana

‏Whatsapp تایبەتمەندیەکی نوێی زیاد کرد

دڵشاد

لەمساڵدا ١٨٥ حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمارکراون

یاسین