ماڵپەڕیEatthis، “ئادەم مێر” پسپۆری خۆراک لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاشکرایکردووە، ئەگەر بۆ ماوەی مانگێک واز لە وەرگرتنی کافایان بهێنیت، ئەمانە روودەدەن:
١. شەوانە باشتر دەخەویت،چونکە کافاین وا دەکات دڵت خێراتر لێبدات و شەوانە تا درەنگ بەخەبەر دەتهێڵێتەوە.
٢. ددانەکانت سپی دەبێتەوە، نەک تەنیا ددانەکان بەڵکو سوودی بۆ ناو دەمیش هەیە، کافاین رێژەیەکی بەرزی ترشی تێدایە کە زیان بە ددان و ناو دەم دەگەیەنێت.
٣. کەمتر هەست بە فشار و دوودڵی دەکەیت، کافاین هۆرمۆنی سترێس و دوودڵی چالاک دەکات، کە وا دەکات هەمیشە لەژێر فشار و ترسدا بیت.