ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەو خۆراکانەی پڕۆتینێکی زۆریان تێدایە

بەدەر لە هێلکە کە بە یەکێک لەو خۆراکانە دادەنرێت کە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و چەندین سوودی هەیە بۆ تەندروستی، چەندین خۆراکی تر هەن کە لە هێلکەش پڕۆتینی زیاتریان تێدایە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی “الجزيرة نت” دا ئاماژە بەوە کراوە، سەرەڕای ئەوەی هێلکە سەرچاوەیەکی باشی پڕۆتینە، بەو پێیەی هێلکەیەک شەش بۆ حەوت گرام پرۆتینی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک خۆراک هەن کە بەراورد دەکرێن بە هێلکە وەک سەرچاوەیەکی پرۆتین، دیارترینیان بریتین لە:

١. نیسک

نیسک دەوڵەمەندە بە پرۆتین، ئەمەش وای لێدەکات ببێتە سەرچاوەیەکی نایاب بۆ پڕۆتین، یەک کوپ نسک نزیکەی ١٧.٩ گرام پرۆتین دابین دەکات.

٢. ناوکی کولەکە

سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ پڕۆتین، بە خواردنی ٣٠ گرام لێی ٩ گرام پرۆتین بەدەستدەهێنیت، لە هەمان کاتدا چەند کانزایەکی تری تێدایە، وەک زینک و فسفۆر و مەگنیسیۆم.

٣. ماست

ماستی بڕێکی زۆر پرۆتینی تێدایە، بە خواردنی ٢٠٠ گرام ماستی بێ چەوری ٢٠ گرام پرۆتین بەدەست دەهێنیت.

٤. تۆوی شیا

تۆوی شیا سەرچاوەیەکی باشی پرۆتینە، بەو پێیەی ١٠٠ گرام نزیکەی ١٧ گرام پرۆتینی تێدایە، جگە لەوەش ڕیشاڵ و چەوری ئۆمیگا ٣یان تێدایە.

٥. بەزالیا

یەکێکە لە باشترین سەرچاوە ڕووەکییەکان بۆ پڕۆتین، بەو پێیەی یەک کوپ بەزالیا نزیکەی ٨ گرام پرۆتین دابین دەکات، ئەمە جگە لەوەی بڕێکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیادبوونی ڤایتامین بی توشی چیت دەکات؟

lana

کۆی گیرۆدەبووانی نەخۆشیی سیل لە عێراق لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە پلەی یەکەم دایە

یاسین

نیشانەكانی برینی گەدە چین

lana