zagros news agency

رۆژانە خواردنی چەوەندەر چ کاریگەرییەک لەسەر جەستە دروست دەکات؟

چەوەندەر بەناوبانگە بە سوودە تەندروستییەکانی، دەوڵەمەندە بە توخمە سەرەکییەکان و کانزاکان و پێکهاتە ڕووەکییەکان کە گرنگن بۆ جەستە.

لە ماڵپەڕی ” Al Khaleej” بڵاو کراوەتەوە، چەوەندەر بە یەکێک لەو ڕووەکانە دادەنرێت کە ڕێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر باشترکردنی پرۆسەی هەرسکردن هەیە و مەترسی تووشبوون بە کۆمەڵێک حاڵەتی تەندروستی درێژخایەن کەمدەکاتەوە خواردنەوەی کوپێک شەربەتی چەوەندەر ڕۆژانە یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن قەبزی و تەندروستی ریخۆڵە باشتر دەکات.

دەوڵەمەندە بە توخمە سەرەکییەکان و کانزاکان، وەک ترشی فۆلیک، مس، مەنگەنیز، فسفۆر، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، مس، ئاسن، ڤیتامین Cو B6، پرۆتین، ڕیشاڵ.

چەوەندەر کۆنترۆڵی پەستانی خوێن دەکات، سوودبەخشە لە باشترکردنی تەندروستی مێشک لەڕێگەی فراوانبوونی خوێنبەرەکان بەم شێوەیەش زیادکردنی ڕۆیشتنی خوێن و دابینکردنی ئۆکسجین بۆ مێشک باشتر دەکات.

چەوەندەر تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە، کە پەیوەندی بە کۆمەڵێک نەخۆشیەوە هەیە وەک قەڵەوی، نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشیەکانی جگەر، توێژینەوەکان دەریانخستووە کە دەوڵەمەندە بە چەندین تایبەتمەندی خۆراکی کە بەشدارن لە دابەزاندنی کێش ، ڕیشاڵ و ماددە خۆراکییە گرنگەکانیشی بەسوودن بۆ پاراستنی کێشێکی تەندروست بە کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن.

هەواڵی پەیوەندیدار

خۆتان لە كێشەی هەرسكردن لەمانگی رەمەزان بپارێزن

lana

وەسیم گەیلان: لە هەر پێنج عێراقییەک یەکێکیان جگەرە دەکێشێت

سەڵاح

له‌ دیاله‌ تووشبوویه‌كی تای خوێنبه‌ربوون گیانی له‌ده‌ست دا

سەڵاح