ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئایا برۆکلی دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش

زۆر خواردن هەن کە یارمەتی بەرزکردنەوەی میتابۆلیزمت دەدات، بەمەش ژمارەی کالۆری سووتاو زیاد دەکات، لەوانەش برۆکلی کە دەتوانیت بیخەیتە ناو خۆراکەکەتەوە چونکە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڤیتامین و کانزاکان، لە هەمان کاتدا کالۆری کەمی تێدایە.

بەپێی ماڵپەڕی “Times Now” ئاماژە بەوە دەکات برۆکلی یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی کێشدا، چونکە ڕێژەی کالۆری کەمی هەیە، بەم شێوەیەش ئەگەر بەشێکی زۆریش بخۆیت نابێتە هۆی زیادبوونی کالۆری.

برۆکلی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵی خۆراکی کە هەستکردن بە تێری زیاد دەکات هەروەها پرۆسەی هەرس خاو دەکاتەوە، بەمەش یارمەتیدەرە بۆ جێگیرکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا و ڕێگریکردن لە ئارەزووی خواردن.

برۆکلی مادەی سولفۆرافانی تێدایە کە دەتوانێت یارمەتی دابەزاندنی کێش بدات لەڕێگەی بەرزکردنەوەی توانای جەستە بۆ سووتاندنی چەوری.

سولفۆرافان یارمەتی چالاککردنی هەندێک ئەنزیم دەدات کە میتابۆلیزم هان دەدەن و بەم هۆیەوە یارمەتی کەمکردنەوەی چەوری دەدات.

برۆکلی ڕێژەیەکی بەرزی ئاوی تێدایە کە نزیکەی 90% ئاوە، خۆراکێکی شێدارکەرەوەیە و یارمەتیت دەدات بۆ بەدەستهێنانی شلەی ڕۆژانەت.

ئەو خۆراکانەی ڕێژەی ئاویان زۆرە دەتوانن یارمەتیت بدەن هەست بە تێربوون بکەیت بە کەمترین کالۆری، بەمەش ئەگەری زیادەڕۆیی کردن لە خواردن کەم دەکاتەوە.

برۆکلی چەندین مادەی خۆراکی پێویست لەخۆدەگرێت وەک ڤیتامینC و K و A لەگەڵ ترشی فۆلیک و پۆتاسیۆم، ئەگەر تۆ لەسەر ڕێجیمێکی سنووردارکردنی کالۆرییت، گرنگە ئەو خۆراکانە هەڵبژێریت کە چڕن لە ماددە خۆراکیەکان بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی ئەو خۆراکانە دەخۆیت کە یارمەتیت دەدەن لە دابینکردنی پێداویستییە خۆراکییەکانت لە هەمان کاتدا کێشت دابەزێنیت.

هەوکردنی درێژخایەن پەیوەندی بە زیادبوونی کێش و سەختی دابەزاندنی کێشەوە هەیە، ئەو دژە ئۆکسێنەرانە و پێکهاتە دژە هەوکردنانەی کە لە برۆکلیدا هەن وەک فلاڤۆنۆید و کارۆتینۆیدەکان دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی هەوکردن، بەم شێوەیەش ئاسانکاری بۆ دابەزاندنی کێش دەکەن

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند ئامۆژگارییەک بۆ باشترکردنی ئاستی ڤیتامین D لە جەستەدا

lana

کێشەکانی تەمەنی هەرزەکاری

lana

سوودە تەندروستیەکانی زەیتون

lana