zagros news agency

کێن ئەو کەسانەی کە پێویستە خۆیان لە خواردنی گوێز بەدوور بگرن؟

گوێز چەندین پێکھاتەی گرنگ لە خۆ دەگرێت و دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییەکان کە بەهۆیەوە جەستە لە هەوکردن و گرفتە تەندروستییە جیاوازەکان دەپارێزێت، ، بەڵام زۆرێک درک بەوە ناکەن کە مەترسی لەسەر تەندروستی هەندێک کەس دروست دەکات.

ڕۆکسانا ئەی سانی پسپۆڕی خۆراک، بە ماڵپەڕی “USA TODAY” راگەیاند ” گوێز دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکانی وەک کالیسیۆم، ڤیتامین B6، مەگنیسیۆم، ڕیبۆفلاڤین، نیاسین، ترشی فۆلیک، مەنگەنیز، ڤیتامین سی، فسفۆر، پۆتاسیۆم، زینک، کە تەندروستی جەستە باشتر دەکات”

لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە سەرەڕای سوودەکانی گوێز باشترە بە ڕێژەیەکی مامناوەند بخورێت چونکە ڕێژەیەکی بەرزی کالۆری تێدایە، زیادەڕۆیی لە خواردنی پەیوەندیدارە بە بەردی گورچیلە لە هەندێک کەسدا، گوێز ڕێژەیەکی زۆر ئۆکسالاتی تێدایە، کە دەتوانێت بەشداربێت لە دروستبوونی بەردی گورچیلە.

ئەو پسپۆرە ئاماژە بەوە دەکات ئەو کەسانەی پێشتر بەردی گورچیلەیان هەبووە خۆیان لە خواردنی گوێز بەدوور بگرن یان بە رێژەیەکی کەم بیخۆن.

هەواڵی پەیوەندیدار

باشترین جۆرەکانی ماسی بۆ سووتانی چەوری جەستە

lana

بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی جگەر لەم خواردنانە دووربکەوەرەوە

lana

حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمارکرا

یاسین