zagros news agency

چارەسەرەکانی بەرزی چەوری جگەر

جگەر گەورەترین ئەندامە لە بەشی ناوەوەی مرۆڤدا، کە دەکەوێتە لای ڕاست لە بەشی سەرەوەی سک، کارەکەشی بریتییە لە پاککردنەوەی خوێن پێش ئەوەی لە کۆ ئەندامی هەرسەوە بگوێزرێتەوە بۆ بەشەکانیتری لەش، جەستە لە ژەهرەکان پاک دەکاتەوە هەرچەندە بە شێوەیەکی سروشتی جگەر ڕێژەیەکی کەم چەوری تێدایە، بەڵام ئەگەر هاتوو ئە چەورییە بە ڕێژەی لە ٪١٠ زیاتر بوو ئەوا بە نەخۆشی چەوری جگەر ناو دەبرێت هەندێک کاتی زیانی نیە، بەڵام زۆر بوون و کەڵەکەبوونی دەبێتە هۆی هەوکرنی جگەر و ڕەنگە هەندێک کات نەخۆش بەشێک لە جگەری لە دەست بدات.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، هەندێک کات جگەر بڕێک چەوری لە ڕیخۆڵەوە وەردەگرێت هەندێک کاتیش لەبەشەکانیتری جەستەوە بۆی دەگوێزرێتەوە، هەروەها چەوری خواردن هۆکارێکی سەرەکیە بۆ دروست بوونی چەوری سەرجگەر

چارەسەرەکانی چەوری جگەر

تا ئێستا هیچ دەرمان یاخود نەشتەرگەرییەکی تایبەت بە لابردنی چەوری جگەر نیە، بەڵام هەندێک ئامۆژگاری ئاسان دەتوانێت لەم نەخۆشیە ڕزگارت بکات وەک

-دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کهولیەکان

-خواردنی ناتەندروست و کێشی زیادەی لەش دەبێتە هۆی دروست بوونی پێویستە چارەسەریان بکەیت

-وەرزش کردنی گونجاو بەپێ ڕۆیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر

-کەمکردنەوەی خواردنە چەورەکان کە دەوڵەمەندن بە شەکر

-کۆنترۆڵ کردنی ئاستی کۆلیسترۆڵ

-کۆنترۆڵ کردنی ئاستی شەکر لە خوێندا

-کەمکردنەوەی خواردنی گۆشتی سور

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆكارە باوەكانی دروستبوونی كۆكە

lana

ریشاڵی بوونی جگەر چییە

lana

شەش سوودی ڤیتامین A بۆ راگرتنی تەندروستی جەستە

lana