zagros news agency

کاریگەرییەکانی نان و برنجی سپی لەسەر تەندروستی دڵ

تویژینەوەیەکی زانستی نوێ دەریدەخات هەندێک لە خواردنە باوەکانی ڕۆژانە مەترسی لەسەر تەندروستی جەستە دروستدەکەن.

توێژینەوەکە کە ئەنجامەکەی لە سێزدەهەمین کۆنفرانسی ساڵانەی نەخۆشییەکانی دڵ و دەماردا بڵاوکرایەوە ڕوونی دەکاتەوە خواردنی دانەوێڵە پاڵاوتەکان وەک نان و برنجی سپی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی خوێنبەرەکانی تاجی زیاددەکەن، چونکە دانەوێڵەکان لەکاتی هاڕینیاندا بۆ دروستکردنی ئارد بەها خۆراکیەکانیان لەدەست دەدەن، هەروەها وەک ژەمی خۆراکی دەوڵەمەند بە شەکر و زەیتەکان وان.

بەرامبەر بەوە توێژنەوەکە باس لەوەش دەکات خواردنی دانەوێڵە تەواوەکان وەک نانی دروستکراو لە دانەوێڵەی تەواو یان شۆفان یان کینوا مەترسی توشبوون بە نەخۆشی خوێنبەرەکانی تاجی کەمدەکەنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنی سەوزەوات، میوە، پاقلەمەنی، ماسی و دانەوێڵە تەواوەکان مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چاکبوونەوەی چوار تووشبووی ئیبۆلا لە کۆنگۆ پیرۆز کرا

سەڵاح

لە چی کاتێکدا نابێت خواردنەوەی دارچینی بەگەدەی بەتاڵ بخورێتەوە؟

lana

سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی مێوژی ڕەش

lana