zagros news agency

ماسی سەلەمون بە دەوڵەمندترین ژەمە خۆراك دادەنرێت لەسەر زەوی
سایتی ” هلیس لاین” ی تایبەت بە تەندروستی گرنگترین ئەو سوودانەی خستوەتە روو كە لە خواردنی ماسی سەلەموندا سوود بە جەستەی مرۆڤ دەگەێنێت كە بریتین لە:
1-ماسی سەلەمون دەوڵەمەندە بە رۆنی ئۆمیگا 3 كە سوودی زۆری بۆ جەستە هەیە و لاشەی مرۆڤ ناتوانێت ئەو جۆرە رۆنە درووست بكات.
2-سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ پرۆتین كە ژەمە خۆراكێكی سەلەمون نزیكەی 22_25 گرام پرۆتینی تێدایە.
3- دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی كە سوودی هەیە بۆ مێشك و كۆئەندامی مێشك و خۆراك دەكاتە ووزە بۆ جەستەی مرۆڤ.
4- دەوڵەمەندە بە ماددەی پۆتاسیۆم كە سوودی هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی فشاری خوێن و مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشك كەم دەكاتەوە.
5- دەوڵەمەندە بەماددەی سیلینیۆم كە پارێزگاری لە تەندروستی ئێسقان و مەترسی تووشبون بە شێرپەنجە كەم دەكاتەوە.
6- دەوڵەمەندە بەماددەی دژە ئەكسەدو كە مەترسی تووشبون بە نەخۆشیەكانی دڵ كەم دەكاتەوە.
7- خواردنی گۆشتی ماسی سەلەمۆن بە رێكوپێكی لەشی مرۆڤ دەپارێزێت لە تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ چونكە گۆشتی ماسی سەلەمۆن بڕێكی زۆر ماددەی ئۆمێگای سێی تێدایە.
8- یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی كێش و رێكخستنی ئیشی هۆرمۆنەكانی جەستە و كۆنترۆڵكردنی برسیەتی و هەست بە تێریی دەكەیت.
9- یارمەتیدەرە بۆ دژایەتی كردنی تووشبوون بە هەوكردنی جەستە
10- خواردنی گۆشتی ماسی سەلەمۆن تەندروستی مێشك دەپارێزێت و بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكان خواردنی گۆشتی ماسی سەلەمۆن پارێزگاری دەكات لە سیستمی خۆراكی و پاراستنی مێشك و باشتركردنی ئیش وكارەكانی مێشك.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو بەرهەمانەی کە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش بە ئۆنلاین دەفرۆشرێن ماددەیەکی مەترسیداریان تێدایە

یاسین

ئەم خواردنانە بۆ سووتانی چەوری جگەر گرنگن

lana

ڕۆژانە خواردنی چوار دەنک گازۆ چی بەسەر جەستەت دەهێنێت

lana