zagros news agency

ئەو تەواوکارە خۆراکییانەی نابێت بەیەکەوە بەکاربهێنرێن

بەکارهێنانی تەواوکارە خۆراکییەکان لە ئێستادا بووەتە رۆتینێکی ژیان لای هەندێک کەس بێئاگا لەوەی ئەگەر هەندێک لەوانە بەیەکەوە بەکاربهێنرێن کارلێک دەکەن و زیان بە تەندروستی دەگەیەنن.

شارەزایانی بواری تەندروستی دەڵێن، مەگنسیۆم نابێت لەگەڵ ڤیتامینەکان بەکاربهێنرێت، ڤیتامینەکانی D،E،K نابێت لەگەڵ ئاسن و زینک بەکاربهێنرێن، ڤیتامین C و B12 نابێت بەیەکەوە بەکاربهێنرێن.

ئێدوارد ساڵتزمان مامۆستای بەشی پزیشکییە لە زانکۆی تافتس لە ئەمریکا باسلەوەدەکات، بەکارهێنانی بەشێک لە تەواوکارە خۆراکییەکان لەگەڵ بەشێکی دیکەیاندا کاریگەریی یەکێکیان کەمدەکاتەوە هەر بۆیە نابێت بەیەکەوە بەکاربهێنرێن و بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤیتامین D مەترسی توشبون بە نەخۆشی شەكرە كەم دەكاتەوە

lana

ئەو کانزا و ڤیتامینانەی بەرگری لەش بەهێزدەکەن

lana

نەشتەرگەرییەكی سەركەوتوو بۆ منداڵێكی دوو كیلۆگرام و نیوی كرا

سەڵاح