ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سوود و زیانەکانی شەربەتی هەنار

زۆرێک لە زاناکان دووپاتی دەکەنەوە کە شەربەتی هەنار چەندین ڤیتامین و توخمی کانزایی تێدایە و کارکردنی ماسولکەکانی دڵ و پێکهاتەی خوێن باشتر دەکات و یارمەتی زیادکردنی هیمۆگلۆبین دەدات، بەڵام سەرەڕای ئەوەش کاریگەری زیانبەخشی هەیە.

بەپێی بابەتێکی “لوبنان٢٤”، خواردنەوەی ئاوی هەنار لەکاتی هەوکردن لە لەشدا بەسودە بۆ تەندروستی، چونکە رێژەیەکی بەرزی دژە ئۆکسانی تێدایە کە خانەکانی لەش لە بەکتریای زیانبەخش دەپارێزێت، هاوکات یارمەتیدەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن و سەرکوتکردنی گەشەی میکرۆبەکانی ناو دەم.

جگە لەمەش ئەو ریشاڵی خۆراکیەی لە ئاوی هەناردا هەیە پاڵپشتی هاوسەنگی مایکرۆبایۆمی ریخۆڵە دەکات، هاوکات ڤیتامین سی یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات کە پێویستە بۆ پێست و ئێسک و دیواری بۆری خوێن، هەروەها ئاوی هەنار سوودی هەیە بۆ تەندروستی کۆئەندامی زاوزێی پیاوان، لەکاتێکدا بۆ خانمان یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی کارکردنی هێلکەدانەکان.

بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا باشتر وایە ئاوی هەنار زۆر نەخورێتەوە، دەتوانێت هۆکاربێت بۆ چەندین کێشەی جەستەیی وەک قەبزی، هەوکردنی پەنکریاس، هەوکردنی گەدە و برینی دیواری گەدە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیانەکانی سرکەی سێو

lana

تەکنەلۆژیایێکی نوێ بەکتریای نێو برین دیاریدەکات

lana

توێژینەوەیەك: كاتی ئەنجامدانی وەرزش گرنگە بۆ لەدەستدانی كێش

lana