zagros news agency

ئەو كەسانەی كێن كە نابێت قاوە بخۆنەوە

حەزت بە قاوە هەیە؟ یەكێكیت لەو كەسانەی بە خواردنەوەی قاوە نەبێت وزەی پێویستت نابێت؟ زۆرن ئەو كەسانەی بەمشێوەیەن، بەڵام ئایا قاوە بۆ هەمو كەس تەندروستە؟ یان هەندێك كەس دەبێت لە خواردنەوەی دوربكەونەوە؟

خواردنەوەی قاوە بۆ هەموان وەكو یەك تەندروست نییە، هەندێك كەس هەیە پێویستە لە خواردنەوەی دوربكەونەوە:

1. ئەو كەسانەی كێشەی ریخۆڵەیان هەیە، نابێت بیخۆنەوە، چونكە كێشەی كرداری هەرسیان بۆ دروستدەكات، توشی غازات و سكچونیان دەكات.

2. بۆ دایكانەی شیر دەدەن بە منداڵەكانیان، یان دوگیانن، مەترسی هەیە.

3. ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە، چونكە قاوە دەوڵەمەندە بە كافایین، بۆ ماوەیەكی كاتیی پەستانی خوێن و لێدانی دڵ زیاد دەكات.

4. ئەو كەسانەی دڵەڕاوكێ و خەمۆكییان هەیە.

5. ئەو كەسانەی زەختیان هەیە و پەستانی خوێنیان بەرزە.

6. ئەو كەسانەی ئاوی رەشی چاویان هەیە.

7. ئەو كەسانەی كە دەرمانی پزیشكی بەكاردەهێنن، پێویستە بە راوێژكردن لەگەڵ پزیشكەكانیان قاوە بخۆنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیوەندی نێوان قاوە خواردنەوەو نەخۆشی شەکرە

lana

ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی گەشەی مێشکی منداڵ

lana

رێجیمێکی سادە دەتوانێت هەوکردنی جومگەکان کەم بکاتەوە

lana