کۆبوونەوەی چەوری لە جگەردا حاڵەتێکی تەندروستی مەترسیدارە، کە چەوری لە خانەکانی جگەردا کۆدەبێتەوە، کە دەکرێت هۆکارەکەی چەند خوویەکی باو بێت.
بەپێی ئەوەی لەلایەن ماڵپەڕی تەندروستیەوە بڵاوکراوەتەوە، نەخەوتنی پێویست لە شەودا رەنگە کاریگەری جددی لەسەر تەندروستی جگەر هەبێت، چونکە کەمخەوی کاریگەری لەسەر ئاستی هۆرمۆنەکانی وەک کۆرتیزۆڵ و ئەنسۆلین هەیە، کە پێویستە بۆ رێکخستنی میتابۆلیزم و هەڵگرتنی چەوری، بۆیە پێویستە کاتەکانی خەوت رێکبخەیت بۆ دووربوون لەو مەترسییە.
چەند خوویەکی تر کە دەبنە هۆی کەڵەکەبوونی چەوری لە جگەردا بریتین لە:
١. خەوتنی راستەوخۆ دوای نانخواردنی ئێوارە، هەمیشە پێشنیار دەکرێت دوای نانخواردنی ئێوارە بۆ پاراستنی جگەر لە تێکچوون وەرزشی سووک یان کشاندنی جەستە پێش خەوتن ئەنجام بدرێت، کە دەتوانێت یارمەتی بەرزکردنەوەی میتابۆلیزم بدات و پشتگیری لە کارکردنی جگەر بکات.
٢. زۆر خواردنی شەکر، کۆنتڕۆڵنەکردنی نەخۆشی شەکرە یان رێژەی شەکر لە خوێندا لە شەودا رەنگە زیان بە جگەرت بگەیەنێت تەنانەت لە کاتی خەوتنیشدا بە وتەی پسپۆڕان یەکێک لە گەورەترین هۆکارەکانی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە چەورییەکانی جگەر بریتییە لە نەخۆشی شەکرەی کۆنتڕۆڵنەکراو.
٣.قەلەقی و دڵەڕاوکێ لە شەودا، فشار و دڵەڕاوکێ دەتوانێت کاریگەری لەسەر تەندروستی دەروونیت هەبێت و یەکێک لە لێکەوتە زۆر باوەکانی فشار و دڵەڕاوکێ نەخۆشی چەوری جگەرە.