zagros news agency

نیشانەکانی هەستیاریبوون بە شۆفان

بەشێوەیەکی گشتی توشبوون بە هەستیاری شۆفان زۆر باو نییە و ڕوونادەدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە خەڵک تووشی دەبن هۆکارەکەش شۆفان خۆی نییە لەوانەیە یەکێک لە پێکهاتەکانی بێت.

ئەو کەسانەی بۆیان دەردەکەوێت هەستیارییان بە شۆفان هەیە پێویستە کاتێک خواردن دەکڕن باش پێکهاتەکانی ناوی بخوێننەوە، چونکە لەئێستادا شۆفان، ئارد و شیری شۆفان لە بەشێکی زۆر خواردن، شیرینی، بسکویت و خواردنەوەکاندا بەکاردەهێنرێت.

یەکەم نیشانەی هەستیاریبوون بە شۆفان کە دەردەکەوێت پەڵەی سوورە لەسەر پێست لە شوێنە جیاوازەکانی جەستە و لەوانەیە خوورانیشی لەگەڵدابێت، نیشانەیەکی دیکە کەسەکان واهەستدەکەن تووشی ئەنفلۆنزابوون یان سەرمایانبووە تووشی کۆکەی وشک، پژمە و گیرانی لووت دەبن، ڕشانەوە و سکچوون یەکێکی دیکەیە لە نیشانەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم سەوزەواتانە سوودیان بۆ تەندروستی پێست هەیە

lana

ئایا بەهارات هاوڕێی دڵە

lana

سێ میوە بۆ تەندروستبوونی پێست

lana