ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هۆكارە باوەكانی دروستبوونی كۆكە

1. دڵە كزێ : گەڕانەوەی ترشی ناو گەدە بۆ سورێنچك و ناو قورگ كۆكەی وشك دروست دەكات.

2. ئەنفلۆنزا، سەرمابوون : سەرمابوون دەبێتە هۆی تووش بوون بە هەوكردنی ڤایرۆسی و دروستبوونی كۆكەی تەڕ.

3. میكرۆب : هەوكردنی قورگ و رێڕەوی هەناسە بە بەكتریا، سیل یان كەڕوو كۆكەی تەڕ دروست دەكەن.

4. دڵۆپەكردنی بەشی دواوە لووت : كەوتنەخوارەوەی تەری ناو لووت بۆ قورگ و سەر بۆری هەناسە كۆكە دروست دەكات.

5. رەبۆو هەستیاری : هەستیاری ناو بۆری هەناسە دەبێتە هۆی كۆكەی وشك و درێژخایەن و بێزاركەر.

6. گوشار : هەندێك جار گوشاری دەروونی و جەستەیی هۆكارن بۆ كۆكە.

7. دەرمان : هەندێك جۆری دەرمان دەبنە هۆی دروستبوونی كۆكەی وشك.

8. بێزاركەری ژینگەیی : بەشێك لە ماددە بڵاوە پیسكەرەكانی ژینگە هۆكارن بۆ دروستبوونی كۆكە بڵاوترینیان دوكەڵ و جگەرە كێشانە.

9. گرێ : گرێ جیاوازەكانی وەك شێرپەنجەی سی و قورگ و سورێنچك كۆكەی تەڕ یان وشكی بەردەوام دروست دەكەن.

(د. زیرەك ئەنوەر تەیب – پسپۆری نەشتەرگەری سنگ و دڵ و بۆرییەكانی خوێن)

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنج خواردن چەوری سروشتیان تێدایە سوودیان بۆ جەستە هەیە

lana

کێشەکانی تەمەنی هەرزەکاری

lana

بۆچی پێویستە خەیار لە ژەمە خۆراكەكانتدا هەبێت؟

lana