zagros news agency

چوار ڕێنمایی بۆ پارێزگاریکردن لە بەهێزی و تەندروستی سی

گەورەی بەرپرسانی پزیشک لە کۆمەڵەی سی ئەمریکی پزیشک ئەلبێرت ریزۆ، باس لە مەترسییەکانی فەرامۆشکردنی تەندروستی سییەکان دەکات، بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا کە سەرما و ئەنفلۆنزای وەرزی تێیدا زۆرە.

پزیشکەکان چوار ڕێگایان بۆ بەهێزی و تەندروستی سییەکان خستەڕوو، ئەوانیش:

-وەرزشکردن بۆ تەواوی تەندروستی پێویستە یەکێک لەوانە تەندروستی سییەکان، هەموو کەسێک پێویستە ڕۆژانە 20 بۆ 30 خولەکە بەشێوەیەکی ڕێکخراو وەرزش ئەنجامبدات.

-کەمی ڤیتامین دی لەجەستەدا کاریگەری لەسەر کردارەکانی گورچیلە دەبێت، بۆ هەبوونی ڕێژەی دیاریکراو لە ڤیتامین دی پێویستە ئەو خواردنانە لەسیستمی خۆراکیدا هەبن کە دەوڵەمەندن پێی وەک، ماسی، زەردێنەی هێلکە، پەنیر و چەندانی دیکە.

-کەمخەوی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بەرگری جەستە دەبێت، بێهێزی بەرگری جەستەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکان زیاددەکات، بۆیە نوستنی تەواو زۆر گرنگە بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی سی.

-بۆ پارێزگاریکردن لە بەهێزی و تەندروستی سی پێویستە لە جگەرەکێشان و جۆرەکانی دیکەشی دووربکەویتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاریگەرییە نوێیەکانی هۆڕمۆنی غودەی دەرەقی ئاشکرادەکرێت

lana

ئەم خواردنانە یارمەتی تەندروستی سییەکان دەدەن

lana

هاورده‌كردن و مامه‌ڵه‌كردن به‌ مادده‌یه‌كی مه‌ترسیدار قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

یاسین