zagros news agency

باشترین جۆرەکانی شیر بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ

بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاددەکات، ئەوەش کاریگەری زۆری لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت، سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵدا هەیە.

بەپێی ماڵپەڕی”healthy”، خواردنەوەی هەندێک لە جۆرەکانی شیر کۆنتڕۆڵی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەکەن، یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدەن و مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکەنەوە ئەوانیش وەک:

-شیری شۆفان
یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین بی تێدایە یارمەتیدەرە لە گۆڕینی خواردن بۆ وزە.

-شیری بادەم
بادەم بەیەکێک لە باشترین چەرەساتەکان بۆ تەندروستی دڵ دادەنرێت، شیری بادەم شیرێکی ڕووەکیە هیچ کۆلیستڕۆڵێکی تێدانییە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین دی ڕێگری لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنج خواردن یارمەتی چالاککردنی سوڕی خوێن دەدەن

lana

تەندروستی عێراق: جگەرەی ئەلیکترۆنی 350 مادەی ژەهراوی بەرهەم دەهێنێت

سەڵاح

سوودەکانی تەمەر هیندی

lana