ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بۆچی پێویستە لە وەرزی زستاندا زیاتر زەنجەفیل بخورێت؟

زەنجەفیل سوودێکی بێشوماری هەیە بەتایبەت لە وەرزی زستاندا، بەو پێیەی وەک بەرگرییەکی سروشتی کاردەکات و لە هەڵامەت و ئەنفلۆنزا دەتپارێزێت و هاوکات یارمەتیت دەدات هەست بە گەرمی بکەیت.

لە ماڵپەڕی ” zeenews” بڵاو کراوەتەوە، پسپۆران ئاماژە بە پێنج هۆکاری سەرەکی دەکەن بۆ ئەوەی زەنجەفیل بخەرێتە ناو خۆراکی زستانەتەوە، گرنگترین سوودەکانی بریتین لە:

١. ئازاری جومگەکان ناهێڵێت:

بەو پێیەی زەنجەفیل تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە، یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات، بە بەردەوامی خواردنی دەبێتە هۆی ڕزگاربوون لە ئازار و ئاوسانی.

٢. یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی نیشانەکانی هەڵامەت و ئەنفلۆنزا دەدات:

خواردنی زەنجەفیل یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ رێگریکردن لە نیشانەکانی هەڵامەت و ئەنفلۆنزا هەروەها بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە.

٣. یارمەتیدەری کرداری هەرسکردن دەدات:

جوڵەی ریخۆڵەکان باشتر دەکات و ئەگەری توشبوون بە قەبزی کەمدەکاتەوە بەم شێوەیەش کرداری هەرس ئاسانتر دەکات.

٤. یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ دەدات:

ئاستی کۆلیسترۆڵی خراپ ” LDL” کەمدەکاتەوە ئەمەش دەتوانرێت بە خواردنی ڕۆژانەی زەنجەفیل کۆنتڕۆڵ بکرێت.

٥. نەمانی دڵتێکەڵهاتن:

خواردنی زەنجەفیل رێگری دەکات لە دڵتێکەڵهاتن بە تایبەتی لە خانمانی دووگیاندا.

هەرچەندە زەنجەفیل سوودی زۆری هەیە، بەڵام ئەو کەسانەی کە هەستیارییان هەیە یان ئەوانەی دەرمانی روونکەروەی خوێن دەخۆن باشترە پێش خواردنی زەنجەفیل ڕاوێژ بە پزیشک بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو بەهارات و گیایانەی یارمەتی کرداری هەرس دەدەن

lana

سوودەکانی ڤیتامین کەی بۆ تەندروستی دڵ

lana

رۆژانە خواردنی چەوەندەر چ کاریگەرییەک لەسەر جەستە دروست دەکات؟

lana