ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نیشانەکانی نەخۆشی کۆڵۆن چین

دکتۆر نوریا دیانۆڤا پزیشکی پسپۆڕی گەدە و ریخۆڵە و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری توێژینەوەی خۆراکی تەندروست، چۆنیەتی کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی دەستنیشان کرد.

وەک لە روسیا تودەیـ”ـدا هاتووە، ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەکات کە لە ئەنجامی توێژینەوەیەکی گەورەدا کە توێژەرانی ئەمریکی لە ساڵی ٢٠٢٣ ئەنجامیان داوە، پەیوەندییەکی راستەوانە لە نێوان خراپبوونی بارودۆخی نەخۆشانی شەکرە و خواردنی گۆشتی سوردا دەرکەوتووە.

ئەو دەڵێت: “توێژەران گەیشتنە ئەم ئەنجامە دوای شیکردنەوەی داتای پزیشکی کە ٢١٦ هەزار بەشداربووی توێژینەوەکەیان لەخۆگرتبوو و ٣٠ ساڵی خایاند، لەو ماوەیەدا ٢٢ هەزاریان تووشی نەخۆشی شەکرە بوون دەرکەوت کە هەموویان رۆژانە بڕێکی زۆر گۆشتی سووریان خواردووە، کە بووە هۆی زیادبوونی مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکە بە رێژەی ٦٢٪ بە بەراورد بە کەسانی دیکە”.

بە وتەی ئەو چەورییە تێرەکان و ئاسن و ماددە کیمیاییە پارێزەرەکان کە لە گۆشتدا هەن دەبنە هۆی هەوکردن و فشاری ئۆکسجینی و ئەمەش بە چەندین لێکۆڵینەوە پشتڕاست دەکرێتەوە کە تەرخانکراون بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە چونکە ئەم پرۆسانە دەبنە هۆی کەڵەکەبوونی چەوری ناوپۆشی جەستە، قەڵەوی، بەرگری ئەنسۆلین و گەشەکردنی نەخۆشی شەکرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تێکەڵەیەک بۆ ڕێگری کردن لە هەڵوەرینی قژ لە هاویندا

lana

ئەو هۆكارانەی زەخت بەرز دەكەنەوە

lana

چوار خواردن هۆکارن بۆ کۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی سکدا

lana