ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەمی ڤیتامین B12 لەوانەیە نیشانەی ئەم نەخۆشییە بێت

پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە هەندێک جۆری شێرپەنجە کاریگەرییان هەبێت لەسەر کەمی ڤیتامین B12.

دکتۆر دیپاک جها، ڕاوێژکاری باڵای نەشتەرگەری شێرپەنجە لە هیندستان ڕایگەیاند ” هەرچەندە هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان کەمی ڤیتامین B12 و شێرپەنجەدا نییە، بەڵام هەندێک جۆری شێرپەنجە بەتایبەت ئەوانەی کاریگەرییان لەسەر کۆئەندامی هەرس هەیە، دەتوانن زیان بە هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان بدات لەنێویاندا ڤیتامین B12″

هەندێک لە توێژینەوەکان پەیوەندییەکیان لە نێوان کەمی ئاستی ڤیتامین B12 و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە هەندێک جۆری شێرپەنجە پێشنیار کردووە، بۆ نموونە دکتۆر ژا ئاماژە بەوە دەکات کە کەمی ئاستی ڤیتامین B12 پەیوەندی بە ئاستی بەرزی هۆمۆسیستئینەوە هەیە، کە ترشێکی ئەمینییە کە وا بیردەکرێتەوە هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ هەندێک جۆری شێرپەنجە، بەڵام دەڵێت ئەم توێژینەوەیانە یەکلاکەرەوە نین و نابێت وەک پەیوەندییەکی یەکلاکەرەوە لە نێوان کەمی ڤیتامین B12و گەشەکردنی شێرپەنجە لێکبدرێتەوە.

دکتۆر دیپاک جها باسی لەوەشکرد کەمی ڤیتامین بی ١٢ بۆ خۆی نیشاندەرێکی ڕاستەوخۆی شێرپەنجە نییە، بەڵام ڕەنگە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد بکات.

بۆیە ئەگەر کەسێک نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B12ی بەخۆیەوە بینی، گرنگە داوای ڕاوێژی پزیشکی بکات بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەری گونجاو، بەتایبەتی ئەگەر نیشانەی نیگەرانکەری دیکەی هەبوو.

لە کاتێکدا کەمی ڤیتامین B12دەبێتە هۆی کەمخوێنی و کەمبوونەوەی ژمارەی خڕۆکە سپییەکانی خوێن، بەڵام ڕاستەوخۆ بەشدار نییە لە دروستبوونی شێرپەنجە بەڵام ئەگەری تووشبوون زیاد دەکات بە تایبەت ئەگەر کەسێک نیشانەی تری تێدا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

خواردنی ماسییە چەورەکان مەترسی توشبوون بەم نەخۆشییە کەمدەکەنەوە

lana

نۆ سودی گرنگی مانگۆ لە کاتی دووگیانیدا

lana

هۆکارەکانی هەوکردنی گوێی ناوەڕاست

lana