zagros news agency

رۆژانە خواردنەوەی کوپێک شیر ئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشییە کەمدەکاتەوە

لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانی دەریخستووە کە ڕۆژانە خواردنەوەی پەرداخێک شیر مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن کەم دەکاتەوە.

لە ماڵپەڕی ” lebanon24″ بڵاو کراوەتەوە، لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە ئەو بڕە کالیسێۆمەی لە شیردا هەیە یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی قۆڵۆن هەروەها دەریخستووە کە زیادەڕۆیی لە خواردنی گۆشتی لەقتونراو و خواردنەوە کهولییەکان مەترسییەکە زیاد دەکات.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کالیسیۆم ڕیخۆڵەکان دەپارێزێت، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە زیادکردنی ٣٠٠ میلیگرام کالیسیۆم لە ڕۆژێکدا کە یەکسانە بە پەرداخێکی گەورەی شیر، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن بە ڕێژەی ١٧% کەمدەکاتەوە

دکتۆر کرن بابەر نوسەری سەرەکی توێژینەوەکە رایگەیاند ” کالیسیۆم، چ لە بەرهەمە شیرەمەنیەکانەوە بێت یان سەرچاوەی دیکە، ڕۆڵی پاراستنی گەورەی هەیە لە تووشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە و قۆڵۆن”

سەرەڕای سوودە تەندروستییەکانی خواردنەوەی شیر بەڵام دەبێت دڵنیا بیت لەوەی کە تووشی بەرگەنەگرتنی لاکتۆز نەبوویت، چونکە لەم حاڵەتەدا دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی دیکەی تەندروسی

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەم میوانە سوودیان بۆ نەخۆشانی دڵ هەیە

lana

نیشانەکانی توشبوون بە برینی گەدە

lana

سوودە تەندروستیەکانی مەعدەنوس

lana